سەردێر

نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

خەڵك-
سەرەڕای دابەزینی بەهاكەی بەشێوەیەكی كاتی بەهۆی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكاوە لەسەر كۆتایی هاتنی كۆرۆنا، بەڵام بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێم جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و هەر ئۆنسێك نزیكەی 30 دۆلاری چووەسەر.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، دوێنی شەممە دوای وتارەکەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دەربارەی ئەوەی ٤ی ٧ ی ٢٠٢١ کۆتایی کۆرۆنا دەبێت لە وڵاتەكەی، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئۆنسەی زێڕ دروست کرد بەوەی نەیهێشت بچێتە سەروو ١٧٤٠ دۆلار هێنایەوە خاڵی سفر بۆ ١٧٠٠ دۆلار.

وتیشی، “بەڵام بەهۆی کاریگەری پاکێجەکەی بایدن بە بڕی ١.٩ ترلیۆن دۆلار بۆ گەشەی ئابووری و نەهێشتنی بێكاری ئۆنسەی زێڕ دووبارە بەرزبووەوە و گەیشتەوە ١٧٢٧ دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە بە 1727 دۆلار بووە و بەهای یەك لیرە بە 373 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 357 هەزار دینارە و عەیارە 18 بە 307 هەزار دینارە.