سەردێر

توركیا دواین بڕیار لەسەر بەشە ئاوی عێراق دەدات

خەڵك-
وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی لەسەر یادداشت و لێكتێگەیشتنی هاوبەشی بەغدا و ئەنقەرە داوە و بەشە ئاوی پێویست بەردەداتەوە.

مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، نێردەی تایبەتی توركیا پێی ڕاگەیاندووە، پەڕلەمانی وڵاتەكەی ڕەزامەندی لەسەر یاداشت و لێكتێگەیشتنی هاوبەشی بەغدا و ئەنقەرە داوە و لە ماوەیەكی نزیكدا واژۆ دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی یاداشت و لێكتێگەیشتنەكان، توركیا بەشە ئاوی عێراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەردەداتەوە.

لە ماوەكانی ڕابردوودا بەهۆی دروستكردنی چەندین بەنداو لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە لەسەر دیجلە و فوڕات، بەتایبەتی-ش بەنداوی ئەلیسۆ كێشەی بۆ ڕێژەی ئاوی عیراق دروست كردووە و لە وەرزەكانی ساڵدا كێشە بۆ جوتیاران و هاووڵاتیان دروست دەبێت.