سەردێر

لە هەولێر، سزای نەبەستنی دەمامك جێبەجێ دەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار

تادێت ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر دەبێت، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو لەهەولێر ٢٠٢ حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە، ئەمەش وایكرد ڕێكارەكان توندتر بكرێن و لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢١ سزای نەبەستنی دەمامك دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

لە ژێر چاودێری پارێزگای هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤ی ئاداری ٢٠٢١ لەباخی شار هەڵمەتی سزادانی نەبەستانی دەمامك بەڕێوەچوو.

هەڵمەتەكە لەلایەن پۆلیسی ڕێككاری بەڕێوەدەچێت، سەرجەم كاسبكار و دوكاندار و هاووڵاتیان لەبازاڕ و شوێنه گشتیەكان ئاگادار دەكەنەوە بەوەی هەر كەسێك دەمامك نەبەستێ ئەوا سزا دەدرێ.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەنها هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە، لەسبەی سێ شەممە پۆلیسی ڕێکاری سەربازی بڕیاری سزادانی نەبەستنی دەمامک جێبەجێ دەکرێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین خۆیان بپارێزن لەم نەخۆشیه.

سزاكەش هەروەك پێشتر لەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، “سزای نەبەستنی دەمامك ٢٠ هەزار دینارە، خاوەن دوكانەكانیش ئەگەر دووبارە پابەند نەبن تا داخستنی شوێنەكانیش سزا دەدرێن”.

No description available.No description available.