سەردێر

هێمن هەورامی تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و وەك خۆی دەڵێت: “دۆخی تەندروستی جێگیرە”.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “ھاوڕێیانی بەڕێز و خۆشەویست، دەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم، کە ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو. باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتی ھەموو لایەکتان”.

بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك ڕانەگەیەنراوە بۆ داخستن و كەرەنتین كردنی پەڕلەمانی كوردستان.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندرووستی هەرێم، تاوەكو ئێستا ١١٢٦٩٥ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە ١٠٥٤٥١ كەس چاكبوونەتەوە و ٣٥٦٤ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.