خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3866 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3942 كەسیش چاكبوونەتەوە و 32 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 هەزار و 405 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3866 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەسڕە و بەغدا نەجەف بوون، هەروەها لە سلێمانی 156 و هەولێر 202 و دهۆك 34 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3942 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 32 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 7 كەس گیانیان لەدەستداوە، لە كاتێكدا لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەی مردن بۆ ئاستی سفر دابەزیبوو، بە چەند ڕۆژ جارێك هیچ گیانلەدەستدانێك تۆمار نەدەكرا.