سەردێر

لە هەولێر بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی 12 ترافیك لادەبرێن

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لەپێناو كەمكردنەوەی ئاسەنگ و قەرەباڵغی هاتووچۆ، كار لەسەر لابردنی 12 ترافیك لایتی داخراوی ناوشار دەكەن.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە بەفەرمی لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێرەوە دەستکرا بەهەڵگرتنەوەی ترافیک لایتی چوارڕیانی ئاکار.

وتیشی، “لابردنی ئەو ترافیکە بەتەنیا نیە، کە کاری تێدا دەکرێت، بەڵکو 12 ترافیکی داخراوی ناوشار ئەو لابردنە دەیانگرێتەوە”.

ئاشكراشی كرد، دوای لابردنی ترافیك لایتەكان، لەگەڵیدا کربستۆنی شۆستەکان هەڵدەگیرێنەوە و شوێنەکانیشیان قیر دەكرێتەوە.

May be an image of outdoorsMay be an image of road and streetMay be an image of roadMay be an image of sky, road and streetMay be an image of roadMay be an image of street and road