سەردێر

“بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین كاتییە”

خەڵك-

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زۆرن و چارەسەر دەكرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین كاتییە و حكومەتی هەرێمی كوردستان چاودێری دەكات و لە ئایندەیەكی نزیكدا چارەسەر دەكرێت.

وتیشی”وەك پارێزگاری هەولێر و حكومەتی هەرێمی كوردستان چاودێری و بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەكەین، ئەو گرفتە كە هەموو پارێزگاكانی گرتووەتەوە هۆكاری زۆرن، بەڵام كێشەكە كاتییە و لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا چارەسەر دەبێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بە بیانووی دابەزینی بەهای دیناری عێراق و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەرز بووەوە.