سەردێر

“لە نەورۆزدا گەشت و سەیران ئاساییە”

خەڵك-ئارام سەردار

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بەگەشت و سەیران دەڵێت، ئاسانكاری دەكرێت بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی لەپارێزگاكانی عیراق دێن كە پشكنین بۆ هەموویان ئەنجام دەدرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەلێدوانێكدا رایگەیاند، ئاسانكاری دەكرێت بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی لەپارێزگاكانی عیراقەوە دێن كە پشكنین بۆ هەموویان ئەنجام دەدرێت، بەڵام لەنێوخۆی هەرێم هاتووچۆ ئاساییە، لەچەند ڕۆژی داهاتووش كۆدەبینەوە پلانێك دادەنێین بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بكەین لەگەشت و سەیرانەكانیان.

پارێزگاری هەولێر داواش دەكات، پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی گەشت و سەیران نەمامەكان و ژینگە بپارێزن، چونكە ساڵانە لەهەرێمی كوردستان نەمامێكی زۆر دەچێندرێ، بەڵام كەمترین ئەنجامی دەبێت، بۆیە جارێكی تر داوا دەكەین هاوڵاتیان لەشوێنی گونجاو نەمام بچێنن و بیانپارێزن.