سەردێر

ڕاوەماسی قەدەغە كرا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ڕاوكردنی ماسی بەهەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت و ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت.

لە نووسراوێكدا كە واژۆی حسێن حەمەكەریم بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لەسەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ساڵانە و لەسەرەتای دەستپێكی وەرزی بەهاردا ڕاوكردنی ماسی بەهەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت و ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت، چونكە ئەو ماوە دیاریكراوە بە وەرزی گەرادانان و زۆربوونی ماسی.

هەر بەپێی نوسراوەكە، لە سبەینێوە 15-3-2021 ڕاوكردنی ماسی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەدەكرێت و ئەو ماوەیەش بەردەوام دەبێت تاكو بەرواری 14-6-2021.

 

لای خۆشییەوە هێمن كەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینەگەی سلێمانی ڕاگەیاند، بڕیارە لەبەرواری 15\3\2019ەوە تاكو بەرواری 15\6\2019 واتە بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاوە ماسی قەدەغەبكرێت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەم ماوەیەدا وەرزی دانانی گەرای ماسییە، هەموو ساڵێك لەم ماوەیەدا قەدەغەی ڕاوەماسی دەكەن.
باسی لەئەوەشكرد، هەر كەسێكیش بەم بڕیارەوە پابەند نەبێت، ئەوا سزای یاسایی دەدرێت.
ساڵانە ڕاوەماسی بۆ ماوەی سێ مانگ لەهەرێمی کوردستان قەدەغەدەکرێت، بەهۆی ئەوەی کاتی گەرادانانی ماسییە، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ پاراستنی سامانی ماسی.