سەردێر

سەبارەت بە مووچەی لیواكانی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە دەدات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەكاتەوە كە هیچ لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی دابێت بۆ هیچ ھۆكارێكی ڕاگەیاندن.

لەڕوونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەگەر هەر هەواڵ و لێدوانێك لە بارەی مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو كرابێتەوە بەناوی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دوورە لە ڕاستیەوە.