سەردێر

لایەنە شیعەكان پێشنیارێك ئاڕاستەی هەرێم دەكەن

شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

 

خەڵك
لایەنە پێشنیارێكیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی ئاراستەی هەرێمی بكەن كە داوایانكردووە 460 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆ بفۆشرێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لایەنە شیعەكان لەنێوان خۆیاندا پێشنیاریان كردووە بۆ ئەوەی ئاراستەی هەرێمی كوردستانی بكەن كە رادەستكردنی 460 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەو نیوەی داهاتە فیدڕاڵیەكانە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،” لەو بڕوایەدام ڕۆژی دووشەمەش جارێكی دیكە پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای بودجە دوا بكەوێت و ناكۆكی دروست ببێت”.

وتیشی، لە لایەن ئەندامانی كوردی پەرلەمانی عێراق بڕگەیەك حێگیركراوە لەكاتی تێپەڕاندنی بوجە لە پەرلەمانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ لێبڕین دابەش بكرێت.

سەبارەت بە سەردانی شاندی هەرێمی كورستان بۆ بەغداد جەمال كۆچەر وتی، من ئاگاداری ئەو بابەتە نیم بەڵام بەرپرسی نوسینگەی هەرێمی كورستان لە بەغداد ڕایگەیاندووە ڕۆژێك پێش دانیشتنی پەڕلەمانی عێراق شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات واتە سبەینێ‌.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان