خەڵك
تەندوستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاو كردەوەو بەپێی ئامارەكە 60 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكە تۆمار كراون و 4 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 60 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكە دەستنیشانكراون و لەو ماوەدا 4 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 107 تووشبوو چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەكەی تەندروستی هەرێم، سێ هەزار و 684 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە كە ئەنجامی پشكنینی 60 كەس پۆزەتیڤ بوون و زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای هەولێر بووە.
تووشبووەكان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكان دابەشبوون:
هەولێر: 42 تووشبوو
سلێمانی: 7 تووشبوو
دهۆك: 11 تووشبوو
هاوكات 107 تووشبووی پێشوو چاكبوونەتەوە:
هەولێر: 62 چاكبوونەوە
سلێمانی: 17 چاكبوونەوە
دهۆك: 28 چاكبوونەوە
لەو ماوەدا چوار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە دووانیان لە پارێزگای هەولێر بوون و دووانەكەی دیكەیشیان لە پارێزگای دهۆك بووە.
ئاماری گشتی:
پشكنینەكان: 1265990 پشكنین
تووشبووان: 112303 تووشبوو
چاكبووان: 105296 كەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 3450 كەس
گیانلەدەستدان: 3557 كەس