خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 4054 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4086 كەسیش چاكبوونەتەوە و 23 حاڵەتی مردنیش هەبووە .
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 هەزار و 999 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4054 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 36 سلێمانی 7 و هەولێر 42 حاڵەت و دهۆك 11 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4086 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 17 و هەولێر 62 و دهۆك 28 و كەركوك 30 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 23 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13719 كەس.