خەڵك
لەسەر زانیاری ئاسایش، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، چەند شوێنێكی دروستكردن و فرۆشتنی گیادەرمان بە ڕێگای ئۆنلاین دادەخات.
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنەكانی قائیمقامیەت لە دو شوێنی فرۆشتنی جلوبەرگ و نوسینگەیەكی كڕینی فرۆشتنی خانو، دەستییان بەسەر بڕێكی زۆر گیادەرماندا گرتوە.
“نازانرێت پێكهاتەی دەرمانەكان چین”
وتیشی، گیادەرمانەكان بۆ كەمكردنەوەی كێش بەكاردەهێنرێت، بەڵام نازانرێت پێكهاتەكەی لەچی دروستكراوە و لەرێی پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغدەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتی سەردانی لیژنەكە بۆ شوێنەكان، دەكەوتووە خاوەن شوێنەكە و ئەو كارمەندانەی لەوێ ئیش دەكەن، گیادەرمانەكان دروست دەكەن.
“زیانی تەندروستی هەیە”
سەرۆكی لیژنەكە داوای لە بەكارهێنەرانەرانی ئەو جۆرە دەرمانانە كرد، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا دەرمان بكڕن و بەكاری بهێنن، بەپێچەوانەوە زیان بە تەندروستییتان دەگەیەنێت.
وتیشی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی گیا دەمانەكاندا گیراوە و هەر سێ شوێنەكەش دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.