سەردێر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

خەڵك-
بەهۆی دەستپێكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و سووربووونی بانكی ناوەندی لەسەر بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی، جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەزبوونەوەی تۆماركرد.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عیراق و هەرێم بەرزبووەوە و لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی گەیشتە 146 هەزار دینار.

وتیشی، “بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 2 ملیۆن و 500 هەزار تمەن بە نەقدی و هەروەها بەرامبەرە بە 746 لیرەی توركی”.