خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ئاشكرای دەكات، لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا 12 كەس بریندار بوون و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ هەینی 3 ڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ڕێگاكانی (كۆیە- هەولێر و سماقوڵی- هەولێر و كۆیە- دوكان) ڕوویانداوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە 12 هاووڵاتی بریندار بوون و هاووڵاتییەكیش گیانی لەدەستداوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، هۆكاری ڕووداوەكانی هاتووچۆ دەگەڕێنەوە بۆ نالەباری كەش و ھەوا و پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیاركراو و ڕێنماییەكانی ھاتووچۆ و یەك سایدی ڕێگاكان .