خەڵك
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە سنووری شارەدێی سیدەكان دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەرووی سنگانی سەر بە دەڤەری برادۆست بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك بەناوی (تاریق قادر) خەڵكی گوندی بنی ماڵەدەر گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بەناوی (مزەفەر فەرهاد) كە دانیشتووی سیدەكانە برینداربوو.
دوای گەیاندنی تەرمەكە و بریندارەكە بۆ بنكەی تەندروستی سیدەكان لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران كراون.