سەردێر

لە ناسرییە جارێكی دیكە خۆپیشاندان دەستی پێكردووە

خەڵك
خۆپیشاندان جارێكی دیكە لە پارێزگای زیقار دەستی پێكردەوە ‌و داوای سزادانی گەندەڵكاران ‌و بكوژی خۆپیشاندەران دەكرێت و خۆپیشاندەرانیش ڕێگای سەر پردی نەسریان لە ناوەندی شارەكە داخستووە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12ی ئازاری 2021 جارێكی دیكە بە دەیان خۆپیشاندەر لە شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار، ڕژانەتە سەر شەقامەكانی شارەكەیان ‌و دەستیان بە خۆپیشاندان كردوەتەوە.

خۆپیشاندەران ڕێگای سەر پردی نەسریان لە ناوەندی شارەكە داخستوە.

خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی ناسرییە، لەپاڵ ئەوەی داوای بە سزاگەیاندنی گەندەڵكارانیان كردوە، هاوكات كوشتنی جاسب عەبود ئەلهلێجی باوكی پارێزەر ‌و چالاكوانی بێسەروشوێن عەلی جاسبیان سەركۆنە كرد ‌و داوای دۆزینەوەی بكوژانی ناوبراو ‌و بكوژی سەرجەم خۆپیشاندەران ‌و دادگاییكردنیان كرد.