سەردێر

مۆسكۆ و دیمەشق: كورد كۆنترۆڵی بەسەر كەمپی داعشەكاندا نەماوە

خەڵك-
مۆسكۆ و دیمەشق، نیگەرانی خۆیان بەرانبەر بە ڕەوشی كەمپی (الهول) دەردەبڕن كە دەكەوێتە پارێزگەی حەسەكەی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، هۆشداریش دەدەن لە گەیشتنی ڕەوشەكە بە خاڵێكی نەخوازراو.

بەپێی بەیاننامەیەكی هاوبەش كە لەلایەن سەرۆكی ئیدارەی بەرگری ڕوسیا و وەزیری ئیدارەی خۆجێی سوریاوە بڵاوكرایەوە”دەسەڵاتی كوردی بەتەواوەتی كۆنترۆڵی كەمپی (الهول)ى لەدەستداوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی هەژمووی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش”.

كەمپی (الهول) كە زۆربەی خێزانەكانی چەكدارانی داعشی تێدا نیشتەجێكراوە لە بەیاننامەكەدا ڕەوشی كەمپەكە بە زۆر خراپ وەسفكراوە و دەڵێت”منداڵانی نێو كەمپەكە ڕووبەڕووی مەترسی توندوتیژی دەبنەوە”.

هەردوو لایەنی ڕوسی و سوری لە بەیاننامەكەیاندا بەپێویستی دەزانن، وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان لەنێو ئەو كەمپە بگوازنەوە بۆ نیشتمان و هەمان ڕێچكەی ڕوسیا لەو ڕووەوە بگرنەبەر.