سەردێر

هیندستانییەكان لەبەر هۆكارێك وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕەتدەكەنەوە

خەڵك-
ژمارەیەك لە دانیشتوانی ناوچەی هاریانای باشووری هیندستان، ڕەتیدەكەنەوە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن و ترسی ئەوەیان هەیە، ڤاكسینەكە ماددەی خوێنی مانگا یان گۆشت یان ڕۆی بەرازی تێدا بێت.

لە چەند نامەیەكدا كە لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی هیندستانەوە ڕەوانەی ئیدارەی خۆجێی و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە كراوە”دانیشتوانی ناوچەی هاریانای باشوور لە بالوان، تائێستا خواستییان لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینی (كۆڤید-19) نییە، چونكە ترسی ئەوەیان هەیە پارچەی بەراز و خوێنی مانگا یان گۆشت و ڕۆنی تێدا بەكارهاتبێت كە دەبنە مایەی نەزۆكی”.

ئاژانسی (تایمز ئۆف ئیندیا) بڵاویكردەوە، بەهۆی پڕوپاگەندەكانەوە، وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەو ناوچەیە كە زۆرینەی گوندنشینە، تائێستاش لاوازە.