سەردێر

كەركوك، داعش هێرش دەكاتە سەر سوپای عیراق

خەڵك-
لە باشووری پارێزگەی كەركوك، پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش هێرش دەكەنە سەر سوپای عیراق.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، شەوی ڕابردوو پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ناوچەیەكی سەر بە قەزای داقوق لە باشووری كەركوك، هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق و بەو هۆیەوە سەربازێك كوژرا و و سەربازێكی تر برینداربوو”.

بە گوێرەی هەواڵ، هێرشەكە داعش لەكاتژمێر 10:30 شەوی ڕابردوودا بووە و هێرشكراوەتە سەر خاڵێكی سەربازی لیوای 45ی سەر بە فیرقەی 8ی سوپای عیراق لە گوندی مورەی ڕۆژئاوای قەزای داقوق و بەو هۆیەشەوە سەربازێك كوژراوە و سەربازێكی تر برینداربووە”.

وێڕای ڕاگەیاندنی تێكشكاندنی تەواوەتی ڕێكخراوی داعش لە كۆتایی ساڵی 2017، بەڵام تائێستاش پاشماوەی چەكدارانی ئەو ڕێكخراوە لە هەندێك ناوچەدا لە پارێزگەكانی كەركوك و دیالە و ئەنبار، جموجۆڵ و چالاكییان ماوە و ناوبەناو دەست لە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیان ئەو ناوچانە داوەشێنن.