سەردێر

هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ پەسەندكردنی بودجە كێشە و هۆكاری دیكە لە نێوان لایەنە شیعییەكان هەیە وایكردووە پەسەندكردنی بودجەی گشتی دوابكەوێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە”زەحمەتە لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی دووهەزار و بیست و یەكی عێراق، پەسەند بكرێت”.

بە وتەی بەشیر حەداد”پێویستە رۆژێكی دیكەش بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە دیاری بكرێت، چونكە هێشتا پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق پەسەند نەكراوە”.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”بە هیچ شێوەیەك پشكی هەرێم هۆكار نییە بۆ ڕاگرتنی بودجەی گشتی بەڵكو كێشە و هۆكاری دیكە لە نێوان لایەنە شیعییەكان هەیە وایكردووە پەسەندكردنی بوجەی گشتی دوابكەوێت”.