خەڵك-
لە گازینۆیەكی شاری سلێمانی، دوو كەس كوژران و دوانی تر بە سەختی برینداربوون.
ئەمڕۆر هەینی، پەیامنێرمان لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین”درەنگانێكی شەوی رابردوو، لە ئەنجامی شەڕە تەقە لە گازینۆیەك لە ناوچەی چەق چەق، دوو كەس كوژان و دووانی تر بەسەختی بریندار بوون”.
وەك پەیامنێرمان باسی دەكات”دوو كوژراوەكە ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی كراون و بریندارەكانیش لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان”.
دیاردەی تەقەكردن و چەكی دەرەوەی یاسا، لەم ماوەیەی دواییدا لە شارەكانی هەرێم بەشێوەیەكی گشتی ڕووی لە زیادبوون كردووە، ئەمەش بە بۆچوونی زۆرێك پێویست دەكات لایەنە پەیوەنیدارەكان هەڵوەستەی لەبەرانبەردا بكەن و هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بدەن كە زۆرجار كێشە و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە.