سەردێر

پەرلەمانتارێك: نرخی نەوت بەرزببێتەوە هەرێم پێویستی بە بەغدا نامێنێت

خەڵك-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق عێراق ڕیدەگەیەنێت، گەر نرخی نەوت بەرزببێتەوە، هەرێم پێویستی بە بەغدا نامێنێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە”هەر كاتێك نرخی نەوت بگاتە 70 دۆلار ئەوە هەرێم هیچ پێویستی بەبەغداد نامێنێت، چونكە ئەو پارەیەی لەبەغداد دێت پارەیەكی خەمڵێنراوە بە 45 دۆلار، 250 هەزار بەرمیلە نەوتەكەی هەرێمیش هەر بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە، لەكاتێكدا ئەوەی ئێستا دەیفرۆشن لەبازاڕی جیهانی گەیشتۆتە 70 دۆلار”.

بە وتەی جەمال كۆچەر”ماڵی شیعی یەكڕیز نیین و یەك هەڵوێستیش نیین هەركەسە و لەئاوازێك دەخوێنێت هەندێك دەڵێن دەبێت هەرێم 200 هەزار بەرمیل ڕادەست بكات، هەندێك دەڵێن دەبێت هەموو نەوتەكە ڕادەست بكات، هەندێك دەڵێن ئەو نەوتەی لەڕێگەی جیهانەوە دەفیرۆشن دەبێت ڕادەستی بكات لێرە پرسیاری كورد ئەوەیە لەبەرامبەر چی، ئەگەر ئێمە لەناو بودجە ئێوە ئەوەندە ساڵە بەرامبەر 250 هەزار بەرمیل نەوت بودجەیەك بۆ ئێمە دابنێت دەكاتە 12.67 لەنەفەقاتی فعلی ئەی مەعقولە ئێستا بێن داوا لە ئێمە بكەن 250 هەزارە بەرمیل بەئەوان بدەین! بەهەمان ڕێژەی 12.67 لە نەفەقاتی فیعلی ئەو هاوكێشەیە دادپەروەردی تێدانییە، هاوكێشەی خۆیان بگۆڕن تائێمەش بتوانیین پابەندی خۆمان بگۆڕین.”

سەبارەت بەبەشداری لایەنە كوردییەكان لەكۆبونەوەكەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق جەمال كۆچەر دەڵێت” بەڵێ بڕیارمانداوە بەشداری كۆبوونەوە بكەین”.

لەسەر واژۆی 150 پەرلەمانتار، وابڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجە بكات.