سەردێر

تەندروستی هۆشداریی دەدات لەبارەی خۆڵبارینەوە

خەڵك-
وەزیری تەندروستی عیراق، داوا لە هەموو فەرمانگەكانی وەزارەتەكەی دەكات، تەواوی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو حاڵەتە نائاساییانەی بەهۆی تەوژمی چاوەڕوانكراوی خۆڵبارینەوە ڕوو لە نەخۆشخانەكان دەكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ ڕاپۆرتەكانی كەشناسی سەبارەت بە ئەگەری هاتنەبەری تەوژمێكی خۆڵبارین كە بەغدای پایتەخت و زۆربەی پارێزگەكانی عیراق دەگرێتەوە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی داوا لە هەموو فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكە لە بەغدا و پارێزگەكان دەكات، ڕیِوشوێنی پزیشكی بگرنەبەر و چارەسەری پێویست دابين بكەن لەگەڵ ئەو نەخۆش و حاڵەتە نائاساییانەی دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەكان و چارەسەری پێویستییان بۆ بكەن”.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە”وەزیری تەندروستی جەختی لەسەر پێویستی دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاریی كردۆتەوە بۆ ئەو نەخۆشانەی دێنە نەخۆشخانەكان، بەجۆرێك كە هەموو پشكنینێكی پێویستییان بۆ بكرێت و چاودێری بكرێن تا كاتی چاكبوونەوەیان”.