سەردێر

هەولێر.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس برینداربوون

خەڵك

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس بریندار بوون.


مقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كاتژمێر 7:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووادوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری ڕوویداوە بەهۆیەوە 2 كەس كە ئەندامی یەك خێزان بوون برینداربوون و زیانێكی ماددی زۆریشی لێكەوتەوە.

دەقی نووسینەكەی مقەدەم فازڵ حاجی

هاتنە سەرشەقام و لێخوڕین بەسەرخۆشی هەمیشە كارەساتی بەدواوەیە

كاتژمێر 30و7ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لەنزیك لۆپی سەركەوتنی ڕێگای كەركوك بی ئێمێكی تایبەت بەخێراییەكی زۆرەوە لەلوپی سەركەوتن داخلی شەقام بو بەخێراییەكی زۆرەوە وەلەگەڵ داخلبوونی شەقامی خێرا ڕەچاوی پێشینەی هاتووچۆی نەكرد و یەكسەر هاتە ناو شەقام ڕێڕەوەی لای چەپی گرت لەوكاتەش نیسان سێنترایەكی تایبەت لەلاینی خێرای خۆی دەڕۆیشت و بی ئێمەكە خۆی پیاكێشا و بووە هۆی كۆنتڕۆل لەدەستدانی هەردووكیان.

لەئەنجامی ڕووداوەكەش 3 كەس كە ئەندامانی یەك خێزان بوون و شوفێر و سەرنشینی نیسانەكەبوون زامدار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش كەوتەوە.

وەبەداخەوە شوفێری بی ئێم لەدوای دروستكردنی ئەو كارەساتە ویستی ڕابكات و مەودای 100 مەتر دووركەوتەوە، بەڵام بەهۆی لێبوونەوەی تایەكەی ئینجا وەستا و لەكاتی لێكۆلینەوە دەركەوت كە لەژێر كاریگەری ماددەی سەرخۆشكەر لێخوڕینی كردووە و سەرخۆشییەكەی بەشێوەیەك بوو كە نەیدەزانی خۆی بە ئۆتۆمبێلێك داداوە و دەیگوت خۆم بە ستوونی كارەبا داداوە.

واتا (دانتری) بوو كە هێشتا ئێوارە بوو، كەواتە ئێستا بۆ هەمووان ڕوون بووە سەرخۆشی و لێخوڕین دوو شتی لەیەكتر جیان و نابێت بەیەكەوە كۆبكرێنەوە.