سەردێر

عەمار حەكیم: ڕووداوی ڕفاندنی چالاكوانان بەردەوامە

خەڵك

سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕفاندن و كوشتنی چالاكوانانی عیراقی تاوانێكی بێزراو و ئابڕوبەرانەیە.

عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە جریوەیەكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ڕفاندن و كوشتنی چالاكوانانی عیراقی دەڵێت: هێشتا ڕووداوەكانی ڕفاندن و بێ سەروشوێنكردن و كوشتنی چالاكوان و خاوەن بۆچوونەكان كە ناوبەناو دەیانبینین، بەردەوامە و ئەوەش وەك ئاستەنگێك لەبەردەم بانگەواز بۆ دیالۆگی نیشتمانیی گشتگیر ڕادەوەستێتەوە.

عەمار حەكیم وتیشی، ئەو ڕووداوانە تاوانی بێزراو و ئابڕوبەرانەنن و لەهەمان كاتدا پەیامێكی شێوێنراو دەنێرن لەبارەی ئازادیی ڕادەربڕین، بۆیە داوا لە حكومەت دەكەین ئەو لایەنانە ئاشكرا بكات كە لەدوای ئەو ڕووداوانەوە دەوەستنەوە.