سەردێر

تەندروستی دوو ڕێكار بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دیاریی دەكات

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەستنی كەمامە و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، دوو ڕێكاری یەرەكی خۆپارێزین لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا بگەنە بگەنە دروستكردنی گەورەترین ژمارەی بەرگری كۆمەڵایەتی.

ڕوبا فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وێڕای خۆئامادەكردنی تەواوی دامەزراوە تەندروستییەكان و خستنەگەڕی تەواوی تواناكان بۆ هەر زیادبوونێكی ژمارەی تووشبوون، بەڵام تائێستاش ڕەوشەكە مایەی مەترسییە، لەچەند ڕۆرژی داهاتووشدا زیادبوونێكی زیاتری تووشبوون دەبینین، گەر پابەند نەبین بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی”.

بە وتەی ڕوبا فەلاح حەسەن”لەگەڵ بوونی ڤاكسیندا، بەستنی كەمامە و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، وەك دوو ڕێكاری سەرەكی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەمێننەوە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبوان، تا دەگەینە دروستكردنی زۆرترین ژمارەی بەرگری كۆمەڵایەتی و پێدانی ڤاكسینەكە بەو توێژانەی دەیانگرێتەوە”.

ئەو ئەندامەی تیمی ڕاگەیاندنی پزیشكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، بەپێویستی دەزانێت، هەموو لایەك پابەندبێت بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی.