سەردێر

ئامارێكی نوێی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە و بەپێی ئامارەكەش، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 118 ملیۆن و 630 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا بۆ 118 ملیۆن و 630 هەزار و 45 كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 631 هەزار و 996 كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 94 ملیۆن و 238 هەزار و 652 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.