سەردێر

جارێكی تر نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك-
دوای دەرچوونی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی (ئۆپیك) بۆ مانگی ئادار، نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی نزیكەی 2% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەپێی ئاژانسی (تاس)ی ڕوسی، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەڕێژەی 20% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 69.14 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی 1.05% بەرزبۆوە و گەیشتە 65.49 دۆلار.

ڕێكخراوی (ئۆپیك) پێشبینی دەكات داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت بە بڕی 5.89 بەرمیل لەڕۆژێكدا لە ساڵی 2021 بەرزببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ڕێكخراوەكە پێشبینی كردبوو گەشەكردنی داواكاریی ڕۆژانە بگاتە 5.79 بەرمیل لەنیوەی یەكەمی 2021.

هەروەها (ئۆپیك) پێشبینی كردووە، چالاكی ئابوری لە كۆتایی نیوەی یەكەمی یەمساڵدا خێرا ببێت و كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا ڕوو لە كەمبوونەوە بكەن.