سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا 5 هەزاری تێپەڕاند

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5170 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 3057 كەسیش چاكبوونەتەوە، 26 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا، ئەمەش بەراورد بە دوێنێ‌ چوار‌ شەممە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 509 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 5170 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە نەجەف بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1642 و لە بەسرە 920 و لە نەجەف 615 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 119 هەولێر 167، و دهۆك 75 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 3057 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف و دیوانیە بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 26 كەس بەهۆی پەتاكە.