سەردێر

ئامارەكانی كۆرۆنا لەهەرێم زیاتر بەرزبوونەوە

خەڵك
ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای هەرێم بڵاو كرایەوەو بەپێی ئامارەكە 361 توشبووی نوێ‌ تۆمار كراوەو 5 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كردەوە، بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 7 هەزار و 671 پشكنینی كۆرۆنا كراون و 361 توشبووی نوێ‌ تۆماركراوەو 5 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی تەندروستی هەرێم ئەوەش هاتووە، توشبووەكان 167 لە هەولێر ، 110 لە سلێمانی ، 75 لە دهۆك، 3 لە هەڵەبجە، 3 لە گەرمیان و 3 لە راپەڕین بون.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی توشبوان گەیشتۆتە 111 هەزار و 877 توشبوو، 105 هەزار و 18 كەسیش چاكبونەتەوە.

ئەوەش هاتووە، لەو ڕێژەیەش 3551 كەس گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.