سەردێر

تەندروستی جیهانی: ئەو ڤاكسینەی لە هەرێم بەكاردێت پەسەندمان نەكردووە

خەڵک – نزار جەزا

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نووسینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین ڕێگر لەهەرێمی کوردستان بکەن، کە ڤاکسینی سینۆفارم بەکاربهێنێت، چونکە هەرێمی کوردستان خۆی سەرپشکە چی ڤاکسینێک بەکاردەهێنێت.

نەجمەدین حەسەن، لێپرسراویڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نووسینگەی سلێمانی بە(خەڵك)یڕاگەیاند،ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها سێ ڤاکسینی پەسەندکردووە، ئەوانی دیکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

وتیشی: ئەو ڤاکسینەی لەهەرێمی کوردستان بەکارهێنرا سینۆفارمە، کە ئەمیش لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەندنەکراوە، بەڵام لەزۆر وڵات بەکارهێنراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێگری لەهیچ وڵاتێک ناکات کە چی ڤاکسینێک بەکاردەهێنێت، بەڵکو وڵاتەکان خۆیان سەرپشکن چی بەکاردەهێنن.

باسی لەئەوەشکرد، بەگشتی ڤاکسینەکان کاریگەرییان بۆ هەردووجۆرەکەی کۆرۆنا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لەسەر بەڵگەنامەکانی ڤاکسینی سیمۆفارم بینویانە بەڕێژەی لەسەدا ٧٢ بەرگری جەستە دروستدەکات، بۆ ئەم ڕێژەیەش وڵاتەکە خۆی بڕیاری لێدەدات کە تا چەندێک بەکاریدەهێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەحمەد مونزری بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ كەناڵی العربیە رایگەیاند، رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاكسینەكانی فایزەر و مودیرنا و ئۆكسفۆرد داوە، ڤاكسینەکانی دیکەی وەک سینوفارم و سینوفاك و سپوتنیك لەژێر لێکۆڵینەوەدان، کە پەسەندبکرێن یان نا.

لەهەفتەی ڕابردوودا پێنج هەزار ڤاکسینی جۆری سینۆفارمی دژەڤایرۆسی کۆرۆنالەلایەن وڵاتی چینەوە بەهەرێمی کوردستان بەخشرا، کە دواتربەسەر سەنتەرەکانی وەرگرتنیڤاکسینی دژە کۆرۆنا دابەشکرا و ژمارەیەک لەتەندروستکاران ڤکسینەکەیان بەکارهێنا.