سەردێر

كەش و هەوای هەرێم

 

خەڵك

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكانیش ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم، كەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێی بڵاو كردەوەو بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پلە و دهۆك 16 پلە و و كەركوك 20 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینیەكان، سبەینێ هەینی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 13 پلە، دهۆك 13 پلە و كەركوكیش 18 پلە دەبێت.

 

ئاماژە بەوەشكراوە سبەی پلەكانی گەرما بە نزیكەیی 5-7 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، لە كاتەكانی ئێوارەدا باران بارین كۆتای دێت تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمرۆ خێرایی با زیاد دەكات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركووك زیاتر دەبێت و هەندێ كات دەگاتە سەرووی 40 كم لە كاتژمێرێكدا .