سەردێر

مامەڵەی كوڕی مامۆستایەك ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە

خەڵک-ئارام سەردار

لەیەکێک لەقوتابخانەکانی هەولێر کە قوتابخانەیەکی بنەڕەتيیە کوڕی یەکێک لە مامۆستاکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی خوێندکارەکان تۆمار دەکات و دواتر بڵاوی دەکاتەوە، لە گرتەکەشدا داوا لە خوێندکارەکان دەکات هەستن و دانيشن، یاخود بخەون، یەکێتی مامۆستایان و پارێزرێکیش ئەم کارە بەنایاسایی دەزانن.

عیسا حوسین، سەرۆکی

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێویسته ناو زانکۆ و قوتابخانەکان پارێزراوبن و ئەم کارەش کە کراوە

کارێکی نایاساییە، بۆ هیچ کەسێک نیە بچێتە ناوپۆل کە مامۆستا نەبێت.

هاوکات پارێزەر سۆران جەلال، سەبارەت بەم گرتە ڤیدیۆیە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی بەم شێوەیە بەپێی یاسا بەتاوان هەژمار دەکرێت، لەهەمان کاتدا ئیسغلالکردنی کاری وەزیفیە بەپێی ماددەی ٢٦٠ لەیاسای سزادان، ئەم گرتە ڤیدیۆیەش سێ کاری نایاسایی تێداکراوە.

دەشڵێت، دەکرێ کەس و کاری خوێندکاران لەڕێگای ئیدارەی قوتابخانە سکاڵا تۆماربکەن، تاوەکو ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.