سەردێر

كاتی كۆتاییهاتنی ژیان لە سەر زەوی ئاشكرا كرا

 

خەڵك-

توێژەران لە ئەمریكا و ژاپۆن هەستاون بە توێژینەوەیەكی زانستی، گەیشتوون بە ئەو ئەنجامەی ئۆكسجین لەسەر زەوی كۆتایی دێت دوای ملیارێك ساڵ، واتا كۆتاییهاتنی ژیان لەسەر زەوی.

زاناكان لە ئەمریكا و ژاپۆن ئاماژەیان كردووە بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرگە هەوا، ئاستەنگ بۆ دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دروست دەكات،
دەبێتەهۆی رووەك نەتوانێت ئۆكسجین بەرهەم بهێنێت بەپێی ئاژانسی ناسای ئەمریكایی.

ئۆكسجین و نایترۆجین پێكهاتەی سەرەكی بەرگەهەوان، ئۆكجسین لە بەرگەهەوادا هەیە بەهۆی رۆشنەپێكهاتن لە رووەكدا.

توێژینەوەكە، ئاماژەی بەوەداوە، نەمانی ژیانی رووەكی دەبێتەهۆی نەمانی ئۆكسجین كە مرۆڤ و ئاژەڵ بۆ هەناسەدان پێویستیان پێیەتی، بۆیە نەمانی ئۆكسجین بەدڵنیاییەوە روو دەدات.

لەگەڵ هەڵكشانی تەمەنی خۆر دەبێتەهۆی زیادبوونی وزەی خۆر بۆ بەرگە هەوا و كەمبوونەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن.