سەردێر

ئەو ڤاكسینەی لە هەرێم بەكاردێت رەزامەندی تەندروستی جیهانی نییە

تەندروستی جیهانی: ڤاكسینەكان كاریگەرییان لەسەر كۆرۆنا گۆڕاوەكان نییە

خەڵك-

ئەحمەد مونزری بەڕێوەبەری هەرێمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ كەناڵی العربیە رایگەیاند رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها رەزامەندی داوە لەسەر ڤاكسینەكانی فایزەر و مودیرنا و ئۆكسفۆرد، ڤاكسینی دیكەش لە رێگەی رەزامەندیداندان لەوانە سینوفارم و سینوفاك و سپوتنیك لە حاڵی دڵنیابوون لێیان و كاراییان كە لە ژێر توێژینەوەدان.

مونزری رونیكردەوە خستنەپاڵی هەر ڤاكسینێك بۆ بەكارهێنانی لە باری نائاسایی و بەپەلەدا پێویستی بە پێشەشكردنی سەرجەم زانیاری و بەڵگەكان هەیە كە سەرجەم قۆناغەكانی بڕیوە و سەرجەم پێوەرەكانی دڵنیایی و كارایی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد سەرجەم ڤاكسینەكان یەك رێگەیان هەیە بۆ زیادكردنی كاراییان بەرامبەر كۆرۆنا گۆڕاوەكان، بەڵام ئەم بابەتە ئێستا لە ژێر توێژینەوەدایە.

راشیگەیاند هیچ زیانێك نییە لە بەكارهێنانی ژەمی زیادەی ڤاكسین نییە، هیچ زیانێك تۆمارنەكراوە، لەسەر كارایی ژەمی زیادە و توێژینەوە دەكرێت.

ئاشكراشیكرد لە ئەم ماوەیەدا لە هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رێژەی توشبووان و مردن دابەزیوە، بەڵام لە هەندێك وڵات بەرزبووەتەوە، بۆیە پێویستی بە لێكۆڵینەوەیە.

خوازیاریش بوو بەرزبونەوەی رێژەی توشبووان بە هۆكاری پشتگوێخستنی رێنماییەكان نەبێت بەهۆی بەكارهێنانی ڤاكسینەوە.

بەشێكی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڤاكسینیان كڕیوە.

بەرپرسەكەی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكرد ڤاكسینەكان تا ئێستا كاریگەرییان لەسەر ڤایرۆسە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا نییە، بۆیە داوایان لە لایەنەكان كردووە توێژینەوە لە ئەم بارەیەوە بكەن، لەسەر هەر ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراوی كارایی ڤاكسینەكان لە هەندێك وڵات لێكۆڵینەوە كراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەكانی بە دیارنەكەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد گۆڕاوەكان پرۆسەیەكی جیهانی ڤایرۆسەكانە، بە هەزاران گۆڕاو هەن، بەڵام زۆرینەیان كاریگەرییان لەسەر تایبەتمەندییەكانی ڤایرۆس نییە، جگە لە 3 جۆریان كە بە توانایەكی گەورە لە هەندێك وڵات دەركەوتوون، بۆیە هیچ تایبەتمەندییەكی ڤایرۆسەكە دەرنەكەوتووە، یان هیچ وەڵامدانەوەیەكی بۆ چارەسەر و ڤاكسینەكان نییە.

ئەوەشی خستەڕوو رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە وردی چاودێری ئەم دۆسێیە دەكات لە نزیكەوە، ستراتیژی ڤاكسین پێدان لە ئایندەدا دەكرێت پەرەی پێ بدرێت، دەكرێت سەرجەم ڤاكسینەكان كۆبكرێنەوە یان ژەمەكانی زیاد بكرێت، یان نوێبكرێنەوە لەسەر شێوەی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا.

ئاشكراشیكرد تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر وەڵامدانەوەی نەوە نوێیەكانی كۆرۆنا بۆ كارایی ڤاكسینەكان، بۆیە ئێمە بوارمان كردووەتەوە بۆ پرۆسەی گەڕان و توێژینەوە بۆ گەیشتن بە ڤاكسینی دیكە كە كاریگەری لەسەر نەوە نوێیەكانی كۆرۆنا هەبێت.

لەلایەكی دیكەوە كەناڵی بی بی سی بەریتانی ئاشكرایكردووە ئەو ڤاكسینەی لەلایەن چینەوە بەرهەم هێنراوە و ئێستا لە هەرێمی كوردستان و عێراق و زۆر وڵاتی دیكەش بەكاردەهێنرێت رێژەی كاراییەكەی 50.4%ە.

بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی نابێت هیچ ڤاكسینێك رێژەی كاراییەكەی لە 50% خوارتر بێت.

چین بڕێك ڤاكسینی بە دیاری پێشكەشی عێراق كردووە، لە ئەو بڕەش بەشێكی دراوە بە هەرێمی كوردستان و بەكاردەهێنرێت.

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان سامان بەرزنجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە حكومەتی عێراق ڤاكسینی نوێ دەكڕێت و بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە، بۆیە چاوەڕێی هاتنی ڤاكسینی دیكە دەكەن.