سەردێر

وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیاری بۆ دەوامی خوێندكاران دەركرد

خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا فەرمانێكی وزاری دەركرد و وردەكاری ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندنی ئاشكراكرد.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە فەرمانە وزارییەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاكانی پەروەردە (حكومی و ناحكومی) بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی پڕۆسەی خوێندن تێیدا ڕادەگیرێت بۆ ئەوانەی تاقیكردنەوەی نووسینی 20-ەكەیان ئەنجام داوە، ئەوانەشی لە تاقیكردنەوەدان ئەوا تەنها بۆ تاقیكردنەوەكان دەچنەوە و وانە ناخوێنن.

ئاشكراشی كردووە، ئەو پۆلانەی خشتەی تاقیكردنەوەیان بۆ پێش نەورۆز دانەناوە، ئەوا ئەوانیش بۆیان دەبێتە پشوو دوای نەورۆز خشتەی تاقیكردنەوە دادەنێن.

May be an image of text