خەڵك-
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری بە ژمارەوە ڕادەگەیەنرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای هەوڵ و ماندووبوونی زۆری ليژنەكانی نەخشەدانانی سەرۆكایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، چاودێری وردی سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری نەخشەی نوێ بڵاوكرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا كە كار لەسەر دانانی ژمارەكانیان دەكرێت، هەرچەندە بڕیار بوو سبەی پێنج شەممە 11/3/2021 نەخشەكە بە ژمارەوە تەواو بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی كرایە پشوو، بۆیە هەفتەی داهاتوو نەخشەی نوێ بە ژمارەوە كارەكانی تەواو دەبێت و ڕایدەگەیەنین.