سەردێر

بۆ قەدەغەی هاتووچۆ لە نەورۆز و مووچە دوابڕیار درا

خەڵك-
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە پابەدین بە دابەشكردنی مووچەی مانگانە و دەشڵێت: “بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دواتر كۆبوونەوە دەكرێت”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت پابەندە بە دابەشكردنی مووچەی مانگانە و بەپێی داهاتی بەردەست وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت.

بەپێی وتەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم، بڕیار نییە پێش جەژزنی نەورۆز مووچە بدرێت و وتی، “بابەندین بە دابەشكردنی مووچە لە هەموو 25ی مانگێك و ئەو داهاتەی دێتە بەردەستی حكومەت تەمویلەكەی دیاری دەكرێت”.

سەبارەت بە لێبڕینی مووچە سەرەڕای زیادبوونی نرخی نەوت وتی، “پێدانی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەپێی داهاتی بەردەست دەبێت و ڕێكارەكان ئەوان ڕایدەگەیەنن”.

ئاشكراشی كرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕۆژانی نەورۆز، بەڵام لە هەفتەی داهاتوو و لە پێش نەورۆز كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت و ڕەوشەكە هەڵدەسەنگێنرێت و ئەگەر دۆخەكە خراپتربێت بڕیاری تر دەدرێت.