سەردێر

مەلا بەختیار هۆكاری ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی ئاشكراكرد

خەڵک – نزار جەزا
مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، كێشەكانی یەكێتی و پارتی تازە نییە و لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتییەوە ئەو كێشانە هەن.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی یەكێتی لەساڵی ١٩٧٥، واتە لەو ساڵەوە كە یەكێتی دامەزراوە و بەئایدۆلۆجیەت و بەفەلسەفە و بەستراتیژی جیاواز لەگەڵ پارتی دامەزراوین.

وتیشی، “كەواتە ئەم كێشانە شتێكی تازە نیین، بەداخەوە ئەو مێژووە شەڕی ناوخۆی تێكەوتووە و كێشەی گەورەی سیاسی تیكەوتووە”.

زیاتر ڕوونیكردەوە، كاتی خۆی مام جەلال گەورەترین دەستپێشخەری كرد لەساڵی ١٩٩٨ و ١٩٩٩ ، كە ڕێككەوتننامەی واشنتن ئەنجامدرا، هەروەها مام جەلال و مەسعود بارزانی ڕێككەوتننامەی ستراتیژییان ئەنجامدا، كە تاكودوای ڕوخانی حكومەتی بەعس كاریگەری هەبووە و دەستكەوتی گەورەی تێدابوو.

ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەڵام بەداخەوە هێستا هەندێك كێشە ماون چارەسەر بكرێن، وەك پێویست هەردوولا بەرنامە و بڕیاری چارەسەری كێشەكانیان نییە، ئومێدەوارم بەهیمەتی هەموو لایەك ئەوەش چارەسەر بكرێت.

ئەمە لەکاتێکدا تادێک کێشە ئیدارییەکانی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم زیاتردەبن، ئەمەش بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوەیە و یەکێتی هەوڵی لامەرکەزیەت دەدات، لەبەرامبەریشدا پارتی بەو پڕۆژەیەی یەکێتی ڕازینییە.