سەردێر

پەڕلەمان لە ۱٦ – ٣ تایبەت بە هەڵەبجە كۆدەبێتەوە

خەڵك-
لەسەر داوای ژمارەیەك لە پەڕلەمانتاران بڕیارە 16ی ئازار كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان تایبەت بە هەڵەبجە ئەنجام بدرێت.

بەپێی یاداشتێك، كە واژۆی 70 پەڕلەمانتاری لەسەرجەم فراكسیۆنە جیاوازەكانی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەەمانی كوردستان كراوە داوا كراوە ڕۆژی 16/3/2021 بەبۆنەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە دانیشتنی پەڕلەمان تایبەت بكرێت بە بارودۆخی پارێزگای هەڵەبجە.

ئەو پەڕلەمانتارانە داواشیان كردووە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری ڕۆشنبیری و پلاندانان و كشتوكاڵ و بازرگانی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری هەڵەبجە بەمەبەستی ئاوڕدانەوە و زیاتر خزمەتكردنی پارێزگای هەڵەبجە.

پەڕلەمانتارەكان داوایان كردووە، “دانیشتنەكە لە هەڵەبجە بێت یان لەتەلاری پەرلەمان با تایبەت بێت بەهەڵەبجە”.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) سەرۆكایەتی پەڕلەمان یاداشتەكەی قبوڵ كردووە و بڕیاریداوە دانیشتنەكە لەتەلاری پەڕلەمان بكرێت و تایبەت بێت بە پارێزگای هەڵەبجە.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.