سەردێر

وادەی گەیشتنی یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك-
تیدرۆس ئەهانۆم گبریسیس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، نزیكبوونەوەی گەیشتنی یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە لە بەیاننامەیەكیدا لە زاری گبریسیسەوە
بڵاویكردەوە”گەیشتنی یەكەمی وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا كە دەگاتە (568000) ژەمە ڤاكسین نزیكە لە 15ی ئەم مانگەدا بۆ عیراق ڕەوانە دەكرێت، وەجبەی دووەمیش كە دەگاتە (1.157.000) ژەمە ڤاكسین، لە 15ی نیساندا بۆ عیراق دەنێردرێت، دواتر ئەو بڕە ڤاكسینەی كە عیراق كڕیویەتی و دەگاتە 16 ملیۆن ژەمە ڤاكسین، دوابەدوای یەك بۆ عیراق ڕەوانە دەكرێن”.

هەر لە بەیاننالمەكەدا هاتووە”نوێنەری هەمیشەیی عیراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، چاوی بە بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كەوتووە و سوپاسی هەوڵەكانی ڕێكخراوەكەی كردووە لەبەرانبەر ڕێنمایی كردنی وڵاتان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای (COVID-19)”.