سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 335 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 7080 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 158 كەس و سلێمانی 72 كەس و لە گەرمیان 16 كەس و دهۆك 84 و ڕاپەڕین 5 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 111 كەس چاكبوونەوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.