سەردێر

توركیا داوای ڕونكردنەوەی بەپەلە لە حكومەتی هەرێم دەكات

لەسەر نەخشەی كورستانی گەورەیە

خەڵك-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای ڕوونكردنەوەی بەپەلە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات سەبارەت بەو پولەی لە سەردانی پاپا فەرەنسیس بۆ هەولێر دروستكرا كە نەخشەی كوردستانی گەورە بوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە لە میدیاكانی وڵاتەكەدا بڵاوكرایەوە” بەپێویستی دەزانیین ئیدارەی هەرێمی كوردی لە باكووری عیراق، ڕوونكردنەوە لەو بارەیەوە بدات و هەڵە مەترسیدارەكەی بەپەلە ڕاست بكاتەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”چاوەڕوان دەكەن دەسەڵاتدارانی ئیدارەی هەرێمی كوردی باكوری عیراق بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵە مەترسیدارە، دەستبەحێ و بە ڕوونی ڕوونكردنەوەی پێویست بخەنەڕوو”.

هەر بەپێی میدیاكانی توركیا، حزبەكەی ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، بە هەمان شێوە نیگەرانی توندی دەربریوە بەرانبەر بەو پولەی بۆ پێشوازی لەپاپا فرەنسیس لەهەولێر ئامادەكرابوو كە نەخشەی كوردستانی گەورەی دروستكرابوو.