سەردێر

2022 ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ سەرانسەری جیهان ئامادە دەبێت

خەڵك-

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای بونتیكی ئەڵمانی ئۆگور شاهین رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەكەی فایزەر دەتوانن 3 ملیار ژەمە ڤاكسینی دژە كۆڤید 19 بەرهەم بهێنن لە ئەمساڵدا، بۆیە ڤاكسین بەشێوەیەكی فراوان بۆ سەرانسەری جیهان بەردەست دەبێت.

شاهین بۆ كەناڵی بلۆمبێرگ رایگەیاند دەتوانین بەشێوەیەكی گەورە بەرهەمهێنان زیاد بكەین، ئەوەش دەكەوێتە سەر خواست، یان ئاستی پێویستییەكان بۆ ڤاكسینی زیاتر.

كۆمپانیای فایزەر و بیونتیك ئەمساڵ بە نیازن دوو ملیار ڤاكسین پێشكەش بكەن، 300 ملیۆن ژەمە ڤاكسین بدەنە ئەمریكا لە كۆتایی ئایار، 500 ملیۆن ژەمە ڤاكسین بدەنە یەكێتی ئەوروپا لە ئەمساڵدا، لەگەڵ بژاردەی 100 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دیكە.

كۆمپانیای فایزەر پێشبینی دەكات داهاتی ئەمساڵی لە فرۆشتنی ڤاكسین بگاتە 15 ملیار دۆلار و ئاماژەی بەوەشكردووە كە نرخی ڤاكسین بەرز دەبێتەوە.

شاهین دەڵێت: دەتوانین ڤاكسین بۆ ئەوروپا و ئەمریكا و هەر كەسێك پێویستی پێی بێت دابین بكەین لە كۆتایی هاوین، بەمەرجێك كێشەیەك لە بەرهەمهێنان روونە دات، هیواش هەیە لە لە 2022 ڤاكسین بۆ سەرانسەری جیهان دابین بكەین.