سەردێر

بانە كرایە شاری ساڵ

خەڵك-

بەڕێوەبەری گشتی میراتی و كلتوری ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی وەك ناوچەیەكی گەشتیاری و ستراتیژی شاری بانە لە بوارە جۆراوجۆرەكان، شاری بانە وەكو شارێكی نەتەوەیی دروستكردنی شاڵ و پشتوێن دیاری كرا.

میدیای ئێرانی بڵاویكردەوە، یەعقوب گەوێڵیان بەڕێوەبەری گشتی میراتی و كلتوری ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند، شاری بانە مەڵبەندی پیشەی شاڵ چنینە و زۆر كەس لەم بوارەدا چالاكی ئەنجام دەدەن و كار و پیشەی بۆ زۆر كەسیش دابین كردووە.

وتیشی”بانە جگە لەوەی ناوچەیەكی گەشتیارییە، لە بوارەكانی مێژوویی، فەرهەنگی و پیشە دەستكردەكانیش ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە، لەبەرئەوە گەشتیارێكی زۆر ڕوو لە ناوچەكە دەكات”.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی شاری بانە ناوچەیەكی سنوورییە، هاوكات بوونی خاڵی سنووری سەیرانبەند لە ناوچەكەیە، پێویستە گرنگییەكی زیاتر بە شارەكە بدرێت و وەك شارێكی چنینی دەستی دیاری بكرێت.