سەردێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

خەڵك-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێك ساز دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی وەزیران، قسە لەسەر سێ بابەتە دەكات كە بریتین لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێكی تایبەت بە ڕەوشی پێكهاتەكان و پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی كوردستان و پوختەی چالاكییەكانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەكانی بۆ هەرێم.

-ڕوونیشیكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران، خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بۆ دەنگدانی كۆتایی و خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی (1966)ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان – عێراق) تاوتوێ دەكرێن.