سەردێر

زیاتر لە 2 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دروست دەكرێت

خەڵك
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی‌ و كۆمپانیایەك، جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونیان بۆ فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە لە شاری هەولێر تاووتوێكرد، كە 2 هەزار ‌و 60 یەكەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی بریكاری وەزارەتەكەیان، كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەت‌ و كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا (د.داود سلێمان) بەڕێوەبەری گشتی ئەندازە و پڕۆژەكان‌ و سەرۆكی لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لە ڕابردوو قەیرانی دارایی‌ و شەڕی داعش‌ و پەتای كۆرۆنا، ڕێگربوون لەبەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، بەو هیوایەن لە ئێستادا بەباشترین شێوە ئەم پڕۆژەیە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جێی ئاماژەیە، پڕۆژەی شاری خوێندنی باڵا كە لە ئێستادا دیزاینەكەی تەواوبووە، دەكەوێتە سەر ڕێگای سەرەكی هەولێر- كەركوك، پڕۆژەكە پێكهاتووە لە 440 خانوو لەگەڵ 15 تاوەر، كە هەر تاوەرێك لە 18 نهۆم پێكهاتووە و هەزار ‌و 620 شوقە لە خۆدەگرێت، بڕیاریشە دوای دیراسەكردنی مەرج‌ و وردەكارییەكان، لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند بكرێت‌ و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان