سەردێر

لە تەوێڵە دەست بەسەر زیاتر لە 13 تۆن شووتیدا گیرا

خەڵك – یەحیا حبیب
ئەمڕۆ سێ شەممە، لە مەرزی (تەوێڵە- شوشمێ) لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر 13,5 شووتی خراپبوودا و گەڕێنرایەوە خاكی ئێران.

حەمید بارام، بەڕێوبەری ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لە‌ مە‌رزی (تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ) دە‌ستگیرا بە‌ سە‌ر بڕی 13.5 تۆن شووتی خراپدا، كە شیاوی خواردن نەبوون “.

وتیشی، “لە‌ لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ی مەرزەوە ئە‌و بڕە‌ شووتییە‌ گە‌ڕێنرایە‌وە‌ بۆ وڵاتی ئێران”.

No description available.